'شەڕڤان عەلۆ کە ٢١ی ئازار بریندارببوو، شەهید بوو'
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، خالید عەلۆ شەڕڤانیان بە نازناو عەفرین ٢١ی ئازار لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا بریندار ببوو و لە ٣١ی ئازاردا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، خالید عەلۆ شەڕڤانیان بە نازناو عەفرین ٢١ی ئازار لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا بریندار ببوو و لە ٣١ی ئازاردا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ڕاگەیەنراوێکدا ناسنامەی شەڕڤانی خۆی (عەفرین) (خالید عەلۆ)ی ئاشکرا کرد کە دوێنێ شەهید بووە.
ڕاگەیەنراوی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەم شێوەیەیە:
"هاوڕێکەمان عەفرین لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٠ دا لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی عەفریندا برینداربوو، بەڵام لەگەڵ هەموو هەوڵێک و دەستوەردانێک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ شەهید بوو.
هاوڕێ عەفرین لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپاریز لە شاری عەفرین لەدایکبوو. دوای داگیرکردنی عەفرین لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانیەوە، بەشداری لە ڕێزەکانی بەرخۆدان لەدژی داگیرکەری کرد. لەبەرانبەر داگیرکەری عەفرین، تۆڕەیی و قینێکی گەورەی لەدڵدابوو و تا هەناسەی کۆتایی خۆی بە بوێریەکی گەورەوە تێکۆشانی کرد. هاوڕێ عەفرین، بەرپرسیاریەکانی لە بەرخۆداندا بە بڕیارەوە بەجێهێنا.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدکەمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: عەفرین
ناو و پاشناو: خالید عەلۆ
ناوی دایک: مەریەم
ناوی باوک: عەلی
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
شوێن و مێژووی شەهادەت: قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی عەفرین / ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠
لە کەسایەتی هاوڕێ عەفریندا یادی هەموو شەهیدە قاڕەمانەکانمان بە ڕێزەوە دەکەینەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و گەلی خۆمان دەکەین."
ف.ق