عه‌فرینییه‌كان له دژی دروستكردنی دیوار له چالاكیدان
گه‌لی عه‌فرین دژی دروستكردنی دیوار له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی له گوندی سخۆنهكێی شێراوا خۆپیشاندانی كرد.
گه‌لی عه‌فرین دژی دروستكردنی دیوار له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی له گوندی سخۆنهكێی شێراوا خۆپیشاندانی كرد.
گه‌لی عه‌فرین كه به ناچاری كۆچی كردووه بۆ ناوچه‌ی شه‌هبا، به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی دروستكردنی دیوار له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، خۆپیشاندانی كرد. ئاپۆڕای گه‌ل چووه گوندی سیخۆنهكێ و له نزیك ناوچه داگیركراوه‌كان كۆبوونه‌وه.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا محه‌مه‌د عه‌بدۆ به ناوی كانتۆنی عه‌فرین، سوریا حه‌به‌ش به ناوی سازیی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، ویداد داود به ناوی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی شێراوا و عه‌دنان حه‌مۆ به ناوی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی شه‌هبا گوته‌یان پێشكه‌ش كرد.
له گوته‌كانیاندا سه‌رنجیان خسته سه‌ر دروستكردنی دیوار له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی. ڕایانگه‌یاند، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ پارچه‌كردنی سووریایه. بڕیاره خۆپیشاندانه‌كه تا ئێواره به‌رده‌وام بێت.
s.m