دەنگۆی ڕێککەوتنی یەپەگە و سوپای سووریا هەیە
چەند سەرچاوەیەکی باڵا بە ئاژانسی هه‌واڵی فوراتیان ڕاگه‌یاند: لە عەفرین یەپەگە و هێزەکانی حكوومه‌تی سووریا بۆ وەستانەوە لە دژی داگیرکاریی ده‌وڵه‌تی تورکیا لە ڕێککەوتن نزیکبوونەتەوه.
چەند سەرچاوەیەکی باڵا بە ئاژانسی هه‌واڵی فوراتیان ڕاگه‌یاند: لە عەفرین یەپەگە و هێزەکانی حكوومه‌تی سووریا بۆ وەستانەوە لە دژی داگیرکاریی ده‌وڵه‌تی تورکیا لە ڕێککەوتن نزیکبوونەتەوه.
به گوێره‌ی ئەو سەرچاوانەی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات قسەیان کردووە: «چەندین ڕۆژە فەرماندەی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - قه‌سه‌ده و هێزەکانی سوپای سووریا له كۆبوونه‌وه و گفتوگۆدان ده‌رباره‌ی جێگیركردنی بەشێک لە هێزەکانی سوپای سووریا لە چەند خاڵێکی سنووری نێوان تورکیا و عەفرین و ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەش بۆ ڕزگارکردنی باب، جەرابلووس و عەزاز له ده‌ستی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و گرووپه چەتەکانی.»
ئەو سەرچاوانە ئاشکریان کرد: «کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لە شاری حەلەب (۷ گەڕەکی ئەو شارە لە ژێر کۆنترۆڵی یەپەگە و ئاسایشی ڕۆژئاوا دایە) بەچڕی بەڕێوە دەچن.»
بە گوێرەی وتەی ئەو سەرچاوانە، ڕێککەوتنە تەنها بواری سەربازی دەگرێتەوە و هیچ پەیوەندییه‌کی به بوارەکانی سیاسی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌وه نییه. هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە چەند خاڵێکی سنووری توركیا - عه‌فرین جێگیر دەکرێن، بۆ ئەو مه‌به‌سته‌ش ناوەندێک له عه‌فرین بۆ سوپای سووریا به‌مه‌به‌ستی دەستپێکردنی پڕۆسه‌یه‌كی هاوبەش دەستنیشان دەکرێت. هاوکات هەردوولا گه‌یشتوونه‌ته ڕێککەوتن بۆ ڕێگرتن له فڕینی فڕۆکەکانی ڕژێمی تورکیا بەسەر ئاسمانی عەفرین و ڕووبەڕووبوونەوەیان، بەوەش سوپای تورکیا لە سەدا ٨۰ی توانای سەربازیی خۆی لە شەڕی عەفرین لەدەست دەدات.» ده‌گوترێت ڕێککەوتنەکە لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتیشەوە بۆ بنەبڕکرکردن و نەهێشتنی بیانووه داگیرکارییەکانی تورکیا و گرووپه چەتەکانی گرنگە.
تا ئێستا لەم باره‌یه‌وه هیچ لایه‌نێك لە یەکینەکانی پاراستنی گەل ـ یەپەگە و سوپای سووریا بە فەرمی لێدوانیان نەداوە و هەواڵی ڕێککەوتنەکە لە چوارچێوەی دەنگۆدا ماوەتەوە. هه‌روه‌ها هیچ کام لە ئەمەریکا و ڕووسیا لەسەر بابه‌ته‌كه هەڵوێستیان بە فەرمی ڕانه‌گه‌یاندووه.
ئەم قسەوباسانە لە کاتێکدایه کە بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانان لە عەفرین دژی داگیرکاری ده‌وڵه‌تی تورکیا و گرووپه چەتەکانی، ۳۰ شەو و ڕۆژی سەرکەوتووانە پڕكردۆته‌وه و هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - قه‌سه‌ده كه هه‌ریه‌كه له یەپەگە و یەپەژە له پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ سوپای شۆڕشگێڕان لە سەرجەم بەرەکانی شەڕی عەفریندا نەک باڵادەستن، بەڵکو شەڕیشیان بردووه‌ته نێو خاکی تورکیا و لەوێ گورزی قورس له داگیركه‌ران دەدەن.
هـ.هـ