فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی رۆژئاوایان بۆردومان کرد

فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خاڵی پشکنینی ئاسایشی رۆژئاوایان لە دەروازەی چوونە ناوەوەی ناوچەی عەین عیسا بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا ٢ کەس بریندار بوون.

بە پێی زانیارییەکان، بریندارەکان یەکێکیان کارمەندی ئاسایشە و ئەوەی دیکەش هاوڵاتییەکی مەدەنییە.

ز.ش