فەرماندەیەکى چەتەکانى تورکیا لە عەفرین کوژرا
مەسعود ئیبۆ فەرماندەی چەتەکانى لیواى سەڵاحەدینى سوپاى ئازادى سوریا و ئەندامى بەڕێوەبەریى ئاسایشى دەوڵەتى تورکیا لە عەفرین، لەلایەن شەڕڤانانى یەپەگە / یەپەژەوە کوژرا.
مەسعود ئیبۆ فەرماندەی چەتەکانى لیواى سەڵاحەدینى سوپاى ئازادى سوریا و ئەندامى بەڕێوەبەریى ئاسایشى دەوڵەتى تورکیا لە عەفرین، لەلایەن شەڕڤانانى یەپەگە / یەپەژەوە کوژرا.
شەڕڤانانى یەپەگە / یەپەژە لە چوارچێوەى قۆناغى دووەمى بەرخۆدانى سەردەمدا لە دژى چەتەکانى تورکیا چالاکى ئەنجام دەدەن. هاوکات چەتەکانى تورکیا بەردەوامن لە داگیرکەری و زوڵم و تاڵانى و رفاندنى هاووڵاتییانى عەفرین.
یەکێک لەو چەتانە مەسعود ئیبۆ (ئەبو ئەلمەجید کۆمەلێ) فەرماندەى چەتەکانى لیواى سەڵاحەدینى سەر بە تورکیا و سوپاى ئازادى سوریا و هەروەها ئەندامى ئاسایشى تورکیایە.
ئەو چەتەیە لەلایەن شەڕڤانانى یەپەگە / یەپەژەوە بۆ ماوەیەک چاودێریکرابوو و دواتر دوێنێ لە خاڵێکى نێوان عەفرین و جەرابلوس کرایە ئامانج و لە ئاکامدا ئیبۆ و ٢ چەتەى تر کە گەڵ ئەو سەرچەتەیەدا بوون کوژران.
شەڕڤانانى یەپەگە / یەپەژە پێشتر رایانگەیاندبوو، هەموو ئەو چەتانە دەکەنە ئامانج کە بەشداربوون لە داگیرکەرى و زوڵم و تاڵانى و رفاندنى هاووڵاتییانى عەفریندا.
ر.م