ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ئاماری شه‌ڕی دوایین ساته‌كانی هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی گوندی باغۆزی ئاشكرا كرد. به گوێره‌ی ئاماره‌كه له‌و شه‌ڕه‌ی كه له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا هاتووه‌ته ئاراوه ٢٤ چه‌ته كوژراون و ته‌رمی ٧ چه‌ته كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی شه‌ڕڤانان.
ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
شه‌ڕڤانانی ئێمه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی ڕێكخراوی تێرۆریستیی داعش له‌نێو گوندی باغۆز. له ئه‌نجامدا شه‌ڕ هاته ئاراوه. له‌گه‌ڵ پێشڕه‌ویی شه‌ڕڤاناندا چه‌ندین تێرۆریست كوژران. له به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕدا له‌نێوان قه‌سه‌ده و چه‌ته‌كانی داعش شه‌ڕ ڕوویدا. زۆر چه‌ته كوژران و شه‌ڕڤانان چوونه نێو ٢٠ خاڵی دیكه.
له دره‌نگانی ئێواره‌دا شه‌ڕڤانان هه‌ستیان به جموجۆڵی تێرۆریستان كرد له‌نێو توونێله‌كان. بۆیه توونێلهكانیان كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا چه‌ندین تێرۆریست كوژران. هه‌روه‌ها چه‌ته‌یه‌ك توانی له نزیك خاڵێكی هێزه‌كانمان خۆی بته‌قێنێته‌وه. له ئه‌نجامدا شه‌ڕڤانێكمان به‌سوكی بریندار بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه‌كانمان چوونه نێو ١٦ خاڵ.
تێرۆریستان به ٢ چه‌ته‌ی خۆكوژ بلدۆزهرێكی هێزه‌كانی ئێمه‌یان كرده ئامانج. بلدۆزه‌ره‌كه به‌ته‌واوی سووتا به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به شه‌ڕڤانان بگات. دواتر شه‌ڕێكی سه‌خت هاته ئاراوه. له ئه‌نجامدا هه‌ژمارێك تێرۆریست كوژران و ته‌رمی حه‌وتیان كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانانی ئێمه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی بنكه و مۆڵگه‌كانی تێرۆریستانیان كردنه ئامانج. هه‌تا كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ئاماره، ماوه ماوه شه‌ڕ له به‌ره‌كانی باغۆز به‌رده‌وامه. دوایین ئه‌نجامه‌كانیش وه‌هان:
- ٢٤ تێرۆریست كوژران و ته‌رمی ٧ تێرۆریست كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانان.
- ٣ تێرۆریست خۆیان ته‌قانده‌وه.
- شه‌ڕڤانێك بریندار بوو.
s.m