قه‌سه‌ده ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی كۆتایی هێنان به داعش كرد
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، هه‌موو سیڤیله‌كانی گوندی باغۆز-ی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌جین-یان ڕزگار كردوون و كاتژمێر ١٨ی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی كۆتایی هێنان به چه‌ته‌كانی داعش كردووه.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، هه‌موو سیڤیله‌كانی گوندی باغۆز-ی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌جین-یان ڕزگار كردوون و كاتژمێر ١٨ی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی كۆتایی هێنان به چه‌ته‌كانی داعش كردووه.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) كاتژمێر ١٨ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی كۆتایی هێنان به داعش كرد له گوندی باغۆزی ناوچه‌ی هه‌جین له ده‌ڤه‌ری دێره‌زووری سووریا كه دواهه‌مین شوێنه له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعشدا مابێت.
هێزه‌كانی قه‌سه‌ده ٩ی شوبات ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی خه‌ڵكی سیڤیلی ناوچه‌كه كردبوو. له‌وكاته‌وه تا ئێستا هه‌زاران سیڤیل ڕزگار كراون و ئه‌و چه‌تانه‌ش كه ویستویانه خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن له ناوچه‌كه ده‌رخراون.
ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته فه‌رمانده‌ی قه‌سه‌ده عه‌دنان عه‌فرین به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی ڕاگه‌یاند، «له گوندی باغۆز ئه‌و چه‌تانه‌ی داعش كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان ویستیان خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن، له ناوچه‌كه ده‌رخراون. هه‌روه‌ها هه‌زاران سیڤیل ڕزگار كراون. ١ی ئادار هیچ سیڤیلێك له گونده‌كه نه‌ماوه. شه‌ڕڤانانی ئێمه كاتژمێر ١٨ ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی كۆتایی هێنان به چه‌ته‌كانی داعش كرد.»
s.m