قه‌سه‌ده له باغۆز ده‌ستی به‌سه‌ر برێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له گوندی باغۆزی سه‌ر به شارۆچكه‌ی هه‌جینی دێره‌زۆر ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی چه‌ته‌كانی داعشدا گرت.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له گوندی باغۆزی سه‌ر به شارۆچكه‌ی هه‌جینی دێره‌زۆر ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی چه‌ته‌كانی داعشدا گرت.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له گوندی باغۆز گورزی تووندیان له چه‌ته‌كانی داعش دا. دوای ئه‌وه‌ی گونده‌كه‌یان ڕزگار كرد ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت.
له‌نێو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كاندا له چه‌كی سوكه‌وه بگره تا چه‌كی قورس هه‌یه. چه‌كی تایبه‌تی تێكشكاندن، مین، مووشه‌ك و چه‌ندین جۆره چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی دیكه‌یان تێدایه.
s.m