قه‌سه‌ده: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٤٧ چه‌ته‌ی داعش كوژراون
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا گورزی تووندیان له چه‌ته‌كانی داعش داوه و ١٤٧ چه‌ته كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا گورزی تووندیان له چه‌ته‌كانی داعش داوه و ١٤٧ چه‌ته كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) به‌رده‌وامن له دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له چێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له سنووری دێره‌زۆر. له به‌ره‌ی ناوچه‌ی هه‌جین و شه‌فعه ده‌یان چه‌ته‌ی داعش كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
شه‌ڕڤانانی ئێمه له شارۆچكه‌ی هه‌جین و ده‌وروبه‌ری هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی تێرۆریستان و هه‌ژمارێكی زۆری تێرۆریستان كوژران. شه‌ڕڤانان خاڵی نوێیان دامه‌زراند و له ئه‌نجامی خه‌باتی پاككردنه‌وه‌ی ناوچهڕزگاركراوهكاندا كۆگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و كارگه‌یه‌كی دروستكردنی تۆپی هاوه‌نیان دۆزیه‌وه. تیمی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی چه‌ندین مینیان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه تێرۆریستان له ناوچه‌كه جێگیریان كردبوون.
٤٠٠ سیڤیل ڕزگار كران
له لایه‌كی دیكه‌وه له هه‌مان به‌ره‌دا هێزه‌كانمان زیاتر له ٤٠٠ هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕزگار كرد كه تێرۆریستان وه‌ك قه‌ڵغان بۆ پاراستنی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنان. ڕزگاركراوه‌كان گوازرانه‌وه بۆ ناوچهئارامهكان.
له هه‌مان كاتدا، له‌م به‌ره‌یه شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا و ده‌یان تێرۆریست كوژران و بریندار بوون. دوای شه‌ڕێكی سه‌خت شه‌ڕڤانان ٢١ خاڵی نوێیان دامه‌زراند.
له به‌ره‌ی شه‌فعه پێشڕه‌وی به‌رده‌وامه
له به‌ره‌ی شه‌فعه له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا، له شه‌ڕه‌كه‌دا زۆر تێرۆریست كوژران و بریندار بوون. هێزه‌كانمان ٢كم پێشڕه‌وییان كرد و ٢٩ خاڵی نوێیان دامه‌زراند، هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت.
له لایه‌كی دیكه‌ی هه‌مان به‌ره، چاودێریی جموجۆڵی تێرۆریستان كرا و له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كرانه ئامانج. له ئه‌نجامدا شه‌ڕێكی سه‌خت هاته ئاراوه، زۆر تێرۆریست كوژران و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ڵاتن. هه‌روه‌ها تیمهئهندازهییهكانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین، زۆر مینیان پووچه‌ڵ كردنه‌وه كه تێرۆریستان له ناوچه‌كه جێگیریان كردبوون.
ژماره‌ی تێرۆریستهكوژراوهكان: ١٤٧ تێرۆریست
ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ی كه كه‌وتووه‌ته ده‌ستی شه‌ڕڤانانی ئێمه: چه‌كێكی زاگرۆس ژماره ١، ٤ چه‌كی بڕنۆ، ١٢ چه‌كی نیشانه‌شكێن، ٢٥ تۆپی ئاڕ پی جی، ٤ مه‌خزه‌نی قه‌ناس، ١ قاعیده‌ی دۆشكه‌ی ٢٣ملم، ٢ مووشه‌كی «S-begino»، ٢ چه‌كی م١٦، ٦٤ كڵاشینكۆف، ٤ تۆپی هاوه‌نی ١٢٠ملم، سندووقێك ته‌قه‌مه‌نیی دۆشكه‌ی ١٢،٥ملم، كارگه‌یه‌كی دروستكردنی تۆپی هاوه‌ن، ٥ چه‌كی ئاڕ پی جی، ٨ چه‌كی ئه‌ی فۆڕ (A4) و لووله‌كانی، چه‌كێكی بی كه‌ی سی و ٢ لووله‌ی، ٧٧ كه‌لوپه‌لی په‌یوه‌ندی و دۆشكه‌یه‌كی ١٢،٥.
زیانه‌كانی تێرۆریستان: ٧٨ بنكه‌ی تێرۆریستان، ٢ بنكه‌ی مین، كارگه‌یه‌كی ئاماده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، ٦ ئۆتۆمبێل، ٣ بنكه‌ی تۆپی هاوه‌ن، ٤ كارگه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و بنكه‌یه‌كی فڕاندنی فڕۆكه‌ی سیخووڕی (درۆن) ڕووخێنران. هه‌روه‌ها ٢ ڕێگه‌ی سه‌ربازی كه تێرۆریستان به‌كاریانده‌هێنا داخران.
ژماره‌ی هێرشی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمان: ٦٤ جار
s.m