قه‌سه‌ده: ١٣٠٠ چه‌ته‌ی داعش خۆیان ڕاده‌ست كرد
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ١٣٠٠ چه‌ته‌ی داعش و خێزانه‌كانیان خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانان كردووه له باغۆز.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ١٣٠٠ چه‌ته‌ی داعش و خێزانه‌كانیان خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانان كردووه له باغۆز.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ئاشكرای كرد، له چوارچێوه‌ی دوایین هه‌ڵمه‌تی دژ به چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر دوایین خاڵه‌كانی چه‌ته‌كان له گوندی باغۆزی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌جین له سنووری دێره‌زۆری سووریا، ١٣٠٠ چه‌ته‌ی داعش و خێزانه‌كانیان خۆیان ڕاده‌ستی قه‌سه‌ده كردووه.
پێشڕه‌ویی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له گوندی باغۆز به‌رده‌وامه و چه‌ته‌كان له ڕووبه‌رێكی به‌رته‌سكی گونده‌كه‌دا گیریان كردووه.
s.m