قەسەدە ناسنامەى ٣ شەڕڤانى شەهیدى بڵاوکردەوە
ناوەندى راگەیاندنى قەسەدە ناسنامەى ٣ شەڕڤانى شەهیدى بڵاوکردەوە، کە لە ٨ى تەمووزی ئەمساڵدا لە شارى رەقا شەهید بوون.
ناوەندى راگەیاندنى قەسەدە ناسنامەى ٣ شەڕڤانى شەهیدى بڵاوکردەوە، کە لە ٨ى تەمووزی ئەمساڵدا لە شارى رەقا شەهید بوون.
ناوەندى راگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ناسنامەى ٣ شەڕڤانى بڵاوکردووەتەوە، کە بەهۆى تەقینەوەى مینی پاشماوەی چەتەکانى داعشەوە لە رەقا شەهید بوون.
لە راگەیاندراوەکەى قەسەدەدا هاتووە "شەڕڤانانى قەدەسە و هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ ئارامی و ئاسایشى رەقا و دەورووربەرى دابین دەکەن. بەشێوەیەکى بە رێکخستن کراو گەشت بە ناو شارەکەدا ئەنجام دەدەن. کار بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنى شانە نوستوەکانى داعش دەکەن. هاوکات یەکەى پووچەڵکردنەوەى مین و بۆمبە چێندراوەکان بەردەوامن لە هەڵگرتنەوە و پووچەڵکردنەوەى مین و بۆمبە چێندراوەکان لە ناو شار و لە دەرەوەى شار و ناوچە جیاجیاکانى رەقادا".
قەسەدە راشیگەیاندووە "کاتێک شەڕڤانانمان سەرقاڵی ئەنجامدانى ئەرکە سەربازییەکانیان بوون لە ناو شاردا، مینێکى پاشماوەى چەتەکانى داعش تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە ٣ شەڕڤانمان شەهیدبوون".
لە راگەیاندراوەکەى قەسەدەدا ئەوەش هاتووە "سەرەخۆشی لە بنەماڵەى شەهیدەکانمان دەکەین. بەڵێنیش دەدەین تاوەکو کۆتایهاتن بە تیرۆر و پاشماوە و بۆمب و مینە چێندراوەکانیان و دابینکردنى ئارامی بۆ هەموو هاووڵاتییان، درێژە بە رێگاى شەهیدەکانمان بدەین".
بەپێى راگەیاندراوەکەى قەسەدە ناسنامەى شەهیدەکان بەمشێوەیەن:
ناو و پاشناو: تامر ئیبراهیم حەسەن
ناوى دایک و باوک: تادی – ئیبراهیم
شوێن و کاتى شەهادەت: رەقا – ٨ى تەمووزی ٢٠١٨
ناو و پاشناو: حسین مسلح عیسا
ناوى دایک و باوک: شەمسە – مسلح
شوێن و کاتى شەهادەت: رەقا – ٨ى تەمووزی ٢٠١٨
ناو و پاشناو: عەبدوڵا سلێمان عەبدوڵا
ناوى دایک و باوک: فۆزا – سلێمان
کات و شوێنى شەهادەت: رەقا – ٨ى تەمووزی ٢٠١٨
ر.م