قەسەدە گروپێکی ترلە هاووڵاتیانی مەدەنی لە باغۆز رزگارکرد

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە ئەمڕۆ گروپیکی ترلە هاووڵاتیانی مەدەنی و بنەماڵەی چەتەکانی لە باغۆز گواستەوە بۆشوێنە ئارامەکانی ژێرکۆنتڕۆڵی خۆیی.

هەواڵنێری ئاژانسی هەوالی فورات کە هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە(شەڕی لەناوبردنی تیرۆز) ڕوومال دەکات، رایگەیاند کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە بەشیکی ترلە هاووڵاتیانی مەدەنی و بنەمالەی چەتەکانی داعشی لە دوا مۆڵگەی چەتەکان داعش واتا گوندی باغۆز دەرخستووە.

شەڕڤانانی قەسەدە تائیستا بەهەزاران هاووڵاتی مەدەنی کە چەتەکانی داعشەوە وەک قەڵغانی زیندوو بەکاریانی دەهێنا لەڕێگەی دەیان ئۆتۆمبیلەوە دەربازی ناوچە ئارامەکانی رێژکۆنترۆڵی قەسەدە کردووە.

ک-ش