قەسەدە گوندەکانى مەدینە و قەبر تەهاى رزگارکرد
شەڕڤانانى قەسەدە گوندەکانى مەدینە و قەبر تەها-یان لە باشوورى رۆژهەڵاتى ناوچەى شەدادی لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرد.
شەڕڤانانى قەسەدە گوندەکانى مەدینە و قەبر تەها-یان لە باشوورى رۆژهەڵاتى ناوچەى شەدادی لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرد.
قۆناغی دووەمی هەڵمەتى گەردەلولی جزیر، کە لە ٤ى حوزەیرانی ٢٠١٨ / ١٤ى جۆزەردان دەستیپێکردووە بە هەموو هێزی خۆیەوە بەردەوامە.
شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) لە دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆوە هێرشێکى قورسیان لە دژى چەتەکانى داعش لە سنوورى گوندەکانى مەدینە و قەبر تەها دەستپێکردبوو. لەو هێرشەى شەڕڤاناندا هەر ٢ گوندی مەدینە و قەبر تەها لە چەتەکانى داعش رزگارکران.
لەو هەڵمەتەى شەڕڤاناندا دەیان هاووڵاتیى مەدەنیى ئەو گوندانەش لە دەست زوڵم و ملهوڕیى چەتەکانى داعش رزگارکران.
گوندەکانى مەدینە و قەبر تەها دەکەونە باشوورى رۆژهەڵاتى ناوچەى شەدادی لە نێوان سنوورى سوریا و عێراق لە پارێزگاى حەسەکە.
ر.م