لایه‌نه‌كانی ڕۆژاڤا به سه‌رپه‌رشتیی كه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه
٢٧ ڕێكخستن و لایه‌نی سیاسیی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتیی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) كۆبوونه‌وه.
٢٧ ڕێكخستن و لایه‌نی سیاسیی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتیی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداری ٢٧ پارتی و ڕێكخراوی سیاسیی كورد له ڕۆژاڤا، كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكان و ڕۆشنبیرانی ڕۆژاڤا به‌ڕێوه‌چوو. كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر و ده‌ریا ڕه‌مه‌زان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی ڕۆژاڤای كه‌نه‌كه به‌ڕێوه‌برا و به خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد.
ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی به‌شدارییان كردووه له كۆبوونه‌وه‌كه بریتین له:
هاوسه‌رۆكی پارتیی گۆڕینی دیموكراتی مزگین زێدان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی كه‌نه‌كه-ڕۆژاڤا ئه‌كره‌م حسۆ، هاوسه‌رۆكی پارتیی ئاشتیی دیموكراتیی كوردستان ته‌لال محه‌مه‌د، سكرتێری پارتیی وه‌فاق كوردی فه‌واز شه‌نگالی، جێگری سكرتێری پارتیی برایه‌تیی كوردستان عه‌دنان كیلۆ، ئه‌ندامی نووسینگه‌ی سیاسیی پارتیی دیموكراتیی كورد له سووریا ئازاد به‌رازی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی كه‌نه‌كه-ڕۆژاڤا عێزه‌دین فاتمێ، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد له سووریا دلاوه‌ر زنكی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی كه‌نه‌كه-ڕۆژاڤا ئاسیا عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی پارتیی سه‌وزی كوردستان لوقمان ئه‌حمێ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی كه‌نه‌كه-ڕۆژاڤا ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) غه‌ریب حسۆ، هاوسه‌رۆكی پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده) ئایشه حسۆ، سكرتێری پارتیی یه‌كگرتنی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان محه‌مه‌د عه‌باس، گوته‌بێژی په‌یه‌ده ساڵح موسلیم، سكرتێری پارتیی دیموكراتیی كورد له سووریا ناسر ئه‌لدین ئیبراهیم، سكرتێری گشتیی پارتیی چه‌پی دیموكرات و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی كه‌نه‌كه-ڕۆژاڤا ساڵح گه‌دۆ، سكرتێری پارتیی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان شه‌فیق ئیبراهیم، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بزووتنه‌وه‌ی ڕاستیی كورد له سووریا خه‌لیل یووسف، سكرتێری گشتیی پارتیی چه‌پی كورد له سووریا محه‌مه‌د مووسا، سكرتێری پارتیی ڕۆژ دیموكراتیی كورد له سووریا كۆفان كهنۆ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی كه‌نه‌كه-ڕۆژاڤا سینان شێخ موحسین، سكرتێری پارتیی كۆمۆنیستی كوردستان نه‌جمه‌دین عومه‌ر، سكرتێری پارتیی دیموكراتیی كوردستان له سووریا عه‌بدولكه‌ریم سه‌كۆ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی كه‌نه‌كه-ڕۆژاڤا تاز باش، عه‌بدۆ ڕه‌مه‌زان، سلێمان حسێن، خوناڤ مه‌لا، نارین متینی، عه‌بدولحه‌كیم ئه‌تی و دلجان ئیبراهیم.
s.m