له باغۆز شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ئارادایه
پاش ئه‌وه‌ی كاتژمێر ١٨ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ قه‌سه‌ده ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی كۆتایی هێنان به داعش كرد، ئێستا شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌ته‌كانی داعش له گوندی باغۆز له ئارادایه.
پاش ئه‌وه‌ی كاتژمێر ١٨ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ قه‌سه‌ده ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی كۆتایی هێنان به داعش كرد، ئێستا شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌ته‌كانی داعش له گوندی باغۆز له ئارادایه.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) كاتژمێر ١٨ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی كۆتایی هێنان به داعش كرد له گوندی باغۆزی ناوچه‌ی هه‌جین له ده‌ڤه‌ری دێره‌زووری سووریا كه دواهه‌مین شوێنه له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعشدا مابێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌م كاته‌دا له گوندی باغۆز شه‌ڕێكی سه‌خت به چه‌كی قورس له‌نێو شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و چه‌ته‌كانی داعش له ئارادایه.
قه‌سه‌ده له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌زاران كه‌سی سیڤیل و خانه‌واده‌ی چه‌ته‌كانی داعشی له باغۆز ده‌رخستووه و له ناوچه ئارامه‌كان جێگیری كردوون. له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌دان چه‌ته‌ی داعش خۆیان راده‌ستی شه‌ڕڤانان كردووه.
فه‌رمانده‌ی قه‌سه‌ده عه‌دنان عه‌فرین به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی ڕاگه‌یاند، «له گوندی باغۆز ئه‌و چه‌تانه‌ی داعش كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان ویستیان خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن، له ناوچه‌كه ده‌رخراون. هه‌روه‌ها هه‌زاران سیڤیل ڕزگار كراون. ١ی ئادار هیچ سیڤیلێك له گونده‌كه نه‌ماوه. شه‌ڕڤانانی ئێمه كاتژمێر ١٨ ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی كۆتایی هێنان به چه‌ته‌كانی داعش كرد.»
s.m