له باغۆز شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ئارادایه
پاش ئه‌وه‌ی هه‌زاران چه‌ته و خێزانه‌كانیان خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده كرد، هه‌ڵمه‌تی كۆتایی هێنان به داعش له گوندی باغۆزی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌جین له دێره‌زۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌زاران چه‌ته و خێزانه‌كانیان خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده كرد، هه‌ڵمه‌تی كۆتایی هێنان به داعش له گوندی باغۆزی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌جین له دێره‌زۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان ده‌ستمان كه‌وتوون، شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) به‌ره‌و ئه‌و كه‌مپه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن كه چه‌ته‌كانی داعش منداڵ و خه‌ڵكی سیڤیلی تێدا وه‌ك قه‌ڵغان به‌كارده‌هێنا.
ڕاگه‌یه‌نرا ٤ چه‌ته به‌هۆی هێرشی خۆكوژی و ده‌یان چه‌ته‌ی دیكه‌ش له شه‌ڕدا كوژراون. هاوكات سه‌رچاوه‌كانی قه‌سه‌ده ڕایانگه‌یاند، شه‌ڕڤانێكی قه‌سه‌ده شه‌هیدبووه و ٤ شه‌ڕڤانیش بریندار بوون.
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له به‌یانییه‌وه چه‌ند هێرشێكیان دژی چه‌ته‌كانی داعش ئه‌نجام داوه. شه‌ڕڤانان به‌وریایی پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن به‌هۆی مینڕێژكرانی گونده‌كه له لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعش.
شه‌ڕڤانان ئێواره‌ی ١ی ئادار ده‌ستیان به دواهه‌مین هه‌ڵمه‌تی شه‌ڕی دژ به چه‌ته‌كانی داعش كرد له گوندی باغۆز كه دواهه‌مین شوێنی ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌ته‌كانی داعشه. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌زاران چه‌ته له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان كه زۆرینه‌یان بیانین خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانان كردووه. به گوێره‌ی ئاماره‌كان له مانگی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه نزیكه‌ی ٥٩ هه‌زار كه‌س له هه‌رێمه گوازراونه‌ته‌وه ناوچه ئارامه‌كان.
s.m