له باغۆز نزیكه‌ی ٦٠٠ ژن و منداڵ ڕزگار كران
دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له چێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له سنووری دێره‌زۆر له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) دژ به چه‌ته‌كانی داعش به‌رده‌وامه.
دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له چێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له سنووری دێره‌زۆر له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) دژ به چه‌ته‌كانی داعش به‌رده‌وامه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌پێناو كۆتایی هێنان به چه‌ته‌كانی داعش له باكوور و ڕۆژئاوای سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌مڕۆ شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ژماره‌یه‌كی زۆری ژن و منداڵیی سیڤیلیان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد.
ڕاگه‌یه‌نرا له‌نێو ئه‌و سیڤیلانه‌ی ڕزگار كراون، چه‌ته‌كانی داعش و خێزانه‌كانیشیان هه‌ن. چه‌ته‌كان دوای لێپرسینه‌وه له سیڤیله‌كان جیاده‌كرێنه‌وه و ده‌خرێنه زیندان. ژن و منداڵانی سیڤیلیش دوای پشكنین پێداویستییه‌كانی خواردن و خواردنه‌وه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت و له شوێنی گونجاو جێگیر ده‌كرێن.
s.m