له به‌ره‌ی باغۆز ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له به‌ره‌ی شه‌ڕی باغۆز ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه و نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له به‌ره‌ی شه‌ڕی باغۆز ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه و نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
شه‌ڕڤانانی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر كه به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به داعش له ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا له به‌ره‌ی باغۆز له شه‌ڕدان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده)، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه جه‌ژنی ژیانه‌وه؛ نه‌ورۆزیان له كوردستان و هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پیرۆز كرد. له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز له به‌ره‌ی گوندی باغۆزی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌جینی دێره‌زۆر؛ شه‌ڕڤانانی كورد، عه‌ره‌ب، سریان، ئه‌رمه‌نی و ئه‌نته‌رناسیۆنال ئاماده بوون. له چه‌ندین شوێنی گونده‌كه ئاگر كرایه‌وه و هه‌ڵپه‌ڕكێیان كرد.
s.m