له‌ دژی كاروانێكی ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كان چالاكییه‌ك كرا

له‌ ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین دژی كاروانێكی ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانی گرووپی سوڵتان موراد چالاكییه‌ك كرا و ٥ چه‌ته‌ بریندار بوون.

هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕایگه‌یاند، شه‌ڕڤانه‌كانیان له‌ ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین چالاكییه‌كیان له‌ دژی كاروانێكی ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانی سوڵتان موراد كردووه‌. له‌ ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلێك تێكشكێنراوه‌ و ٥ چه‌ته‌ بریندار بوون كه‌ برینی دوانیان سه‌خته‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: «شه‌ڕڤانانمان ڕۆژی ٢٠ی شوبات له‌ ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین دژی كاروانێكی ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانی گرووپی سوڵتان موراد چالاكییه‌كیان كردووه‌. له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێك تێكشكێنرا و ٥ چه‌ته‌ بریندار بوون كه‌  برینی دوانیان سه‌خته‌. ئه‌و چه‌تانه‌ی كه‌ به‌سه‌ختی برینداربوون ناویان فوئاد مسته‌فا و جاسم شهود-ه‌»

s.m