خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و هاوڵاتییانی عه‌فرین له دژی بێده‌نگیی ڕووسیا و سووریا له به‌رانبه‌ر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك و دروستكردنی دیوار له‌نێوان گونده‌كانی ناوچه‌ی شێراوا له كه‌مپی به‌رخۆدانه‌وه ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد بۆ به‌رده‌م ناوه‌ندی سه‌ربازیی ڕووسیا له گوندی وه‌حشیه.
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران گه‌یشتنه به‌رده‌م ناوه‌نده‌كه درووشمه‌كانی «عه‌فرین یان عه‌فرین»یان گوته‌وه. شاندێكی ٥ كه‌سی له نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان چوونه به‌رده‌م بینای ناوه‌نده‌كه.
نامه‌كه له لایه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان شازیه ئیبراهیم خوێندرایه‌وه. له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، «ده‌وڵه‌تی ڕووسیا ئاسمانی عه‌فرینی به ڕووی فڕۆكه‌كانی توركیادا كرده‌وه و ڕێگه‌ی پێدان بۆردومانی عه‌فرین بكه‌ن. له ئه‌نجامدا هه‌زاران مرۆڤ كه ژن و منداڵیان له‌نێودابوو كوژران. با ڕووسیا و سووریا باش بزانن كه ئێمه ده‌ست له خاكی خۆمان به‌رناده‌ین. هه‌روه‌ها با هه‌موو جیهان بزانێت ڕووسیا سووریای پارچه كرد. ئێمه لێره ناڕۆین تا وه‌ڵامێكمان نه‌درێته‌وه.»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه به داگیركردنی عه‌فرین داره زه‌یتوونه‌كان بڕدراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ڕۆڵه‌كانیان هه‌میشه ئاماده‌ن خاكی سووریا بپارێزن.
به‌هۆی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ئاپۆڕای گه‌ل ویستی بچێته نێو بینای ناوه‌نده‌كه، به‌ڵام نوێنه‌رانی ڕژێمی سووریا و كاربه‌ده‌ستانی ناوه‌نده‌كه به‌ڵێنیان دا ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه. دواتر گه‌ل به گوتنه‌وه‌ی درووشمه‌كان گه‌ڕانه‌وه كه‌مپه‌كه‌یان.
s.m