له شه‌هبا نه‌ورۆز پیرۆز كرا
هاوڵاتیانی عه‌فرین كه به‌هۆی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك به‌ر له ساڵێك ئاواره‌ی ناوچه‌ی شه‌هبا بوون، له كه‌مپه‌كانیان جه‌ژنی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
هاوڵاتیانی عه‌فرین كه به‌هۆی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك به‌ر له ساڵێك ئاواره‌ی ناوچه‌ی شه‌هبا بوون، له كه‌مپه‌كانیان جه‌ژنی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
عه‌فرینییه‌كان كه له كه‌مپه‌كانی ناوچه‌ی شه‌هبای ڕۆژئاوای كوردستان جێگیرن، ئه‌مشه‌و ئاگریان كرده‌وه و نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد. گوتیان هه‌رگیز دوژمن سه‌رناكه‌وێت.
له هه‌موو گوند و ناوچه‌كانی سنووری شه‌هبا به‌تایبه‌تی له كه‌مپه‌كانی سه‌رده‌م و به‌رخۆدان ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه. هه‌روه‌ها ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٨ له هه‌ردوو كه‌مپه‌كه ڕێپێوانێكی به مه‌شخه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و مه‌ڕاسیمانه‌ی نه‌ورۆزدا گرووپه هونه‌رییه‌كانی منداڵان چوونه سه‌ر شانۆ و به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش كردن. دواتریش پیرۆزبایی نه‌ورۆز به هه‌ڵپه‌ڕكێ درێژه‌ی كێشا.
s.m