له عه‌زاز چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كیان دژی چه‌ته داگیركه‌ره‌كان، چه‌ته‌یه‌ك كوژراوه و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كیان دژی چه‌ته داگیركه‌ره‌كان، چه‌ته‌یه‌ك كوژراوه و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ده‌رباره‌ی چالاكیی هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی عه‌زاز ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «١ی نیسان\١٢ی خاكه‌لێوه له ده‌وروبه‌ری گوندی كه‌فه‌ر خاشر-ی سه‌ر به عه‌زاز كاتێك گرووپێكی تێرۆریستی سه‌ر به جه‌بهه‌ی شامیه كۆبووبوونه‌وه، شه‌ڕڤانانی ئێمه چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا تێرۆریستێك كوژرا و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.»
s.m