له عه‌فرین و عه‌زاز ١٠ چه‌ته‌ی توركیا كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ٣ چالاكیی هێزه‌كانیان له عه‌فرین و عه‌زاز ١٠ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ٣ چالاكیی هێزه‌كانیان له عه‌فرین و عه‌زاز ١٠ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانیان له دژی سه‌رباز و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «ڕۆژی ١٩ی ئادار\٢٨ی ڕه‌شه‌مه شه‌ڕڤانانی ئێمه له دژی باره‌گه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی داگیركه‌ر له گوندی جلبرێی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا ٢ چه‌ته كوژران و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ڕۆژی ٢٠ی ئادار\٢٩ی ڕه‌شه‌مه شه‌ڕڤانان له هه‌مان گوند له دژی بلدۆزهرێكی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كی كاریگه‌ریان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٥ چه‌ته كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.»
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕاشیگه‌یاند، ٢١ی ئادار\١ی خاكه‌لێوه شهڕڤانهكانیان دژی باره‌گه‌یه‌كی چه‌ته‌كان له گوندی كل جبرین-ی سه‌ر به ناوچه‌ی عه‌زاز چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه. له‌و چالاكییه‌دا ٣ چه‌ته كوژراون.
له ئه‌نجامی ٣ چالاكییه‌كه‌ی شه‌ڕڤانان دژی هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی عه‌فرین، به‌گشتی ١٠ چه‌ته كوژراون و ٦ی دیكه‌ش بریندار بوون.
s.m