له عه‌فرین ١٢ هاوڵاتیی سیڤیل ڕفێندران
هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان له گوندێكی عه‌فرین ١٢ كه‌سیان ڕفاند.
هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان له گوندێكی عه‌فرین ١٢ كه‌سیان ڕفاند.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوچه‌ی مهباتای عه‌فرین ڕایگه‌یاندووه كه تابووری جه‌بهه و شامیه ڕۆژی سێشه‌ممه له گوندی میركان ١٢ هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاندووه.
ناوی ئه‌و هاوڵاتییه سیڤیلانه‌ی كه ڕفێندراون بریتین له: شكری محه‌مه‌د كنج خه‌میس (٥٥ ساڵان)، حه‌نیف مه‌حموود مسته‌فا (٦٠ ساڵان)، خه‌لیل حسنی حه‌مدی (٤٣ ساڵان)، محه‌مه‌د خه‌لیل نووری (٤٩ ساڵان)، ڕه‌فعه‌ت عیزه‌ت سینۆت (٤٠ ساڵان)، ڕه‌شید عه‌بدۆ شێخۆ (٤٥ ساڵان)، حیكمه‌ت كنج خه‌میس (٥٨ ساڵان)، مسته‌فا ئه‌حمه‌د سلێمان (٥٦ ساڵان) و محه‌مه‌د حسێن ههمالیكۆ (٤٨ ساڵان) و ٢ منداڵی.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ستنیشانی كردووه كه له‌پێناو ئازادكردنی ئه‌حمه‌د عه‌نان (٢٧ ساڵان) كه به‌ر له ٢ مانگ ڕفێندرابوو، چه‌ته‌كان داوای ٣ هه‌زار دۆلار فیدیه‌یان كردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری ناوبراو پاره‌كه‌یان داوه، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و ڕفێندراوه دیار نییه.
له ٢٠ی كانوونی دووه‌مه‌وه تا ئێستا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی عه‌فرین به‌رده‌وامه. ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی هاوڵاتییان سیڤیل ده‌ڕفێنن، ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن، سوكایه‌تییان پێده‌كه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی عهفرینییهكاندا ده‌گرن. له هه‌رێمه‌كه كه تاڵانكاری و قڕكاری سه‌رده‌سته، چاره‌نووسی سه‌دان كه‌س نازانرێت.
s.m