له عه‌فرین ٢٥ داگیركه‌ر كوژران
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی عه‌فریندا ٢٥ چه‌كداری هێزه‌داگیركه‌ره‌كان كوژراون و ٣٦ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی عه‌فریندا ٢٥ چه‌كداری هێزه‌داگیركه‌ره‌كان كوژراون و ٣٦ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و به‌رپرسایه‌تیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری عه‌فرین ڕاگه‌یاند كه مه‌ڕاسیمێكی سه‌ربازیی هێزه‌داگیركه‌ره‌كان كرایه ئامانج.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
هێزه‌كانمان له عه‌فرین و هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی باكووری سووریا به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر. ئه‌و منداڵ و ژنانه له‌بیرناكرێن كه توركیا له كاتی داگیركردنی عه‌فریندا بۆردومانی كردن. ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن.
هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠١٩\٢ی ڕه‌شه‌مێ له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی دێرسم له شاری عه‌فرین له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڤیلات به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له دژی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا ٢٥ داگیركه‌ر كوژران و ٣٦ داگیركه‌ریش بریندار بوون كه له‌نێویاندا ٤ ئه‌ندامی هه‌واڵگریی توركیا هه‌ن.
هه‌تا عه‌فرین و هه‌موو باكووری سووریا له داگیركه‌ریی ده‌وڵه‌تی تورك ڕزگاریان ده‌بێت، له عه‌فرین و هه‌رێمه داگیركراوه‌كانی دیكه چالاكییه‌كانمان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن.
s.m