له عه‌فرین ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی هێزه‌كانیان له عه‌فرین ٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی هێزه‌كانیان له عه‌فرین ٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و به‌رپرسایه‌تیی خۆی له چالاكییه‌كه‌ی دوێنێ ڕاگه‌یاند كه دژی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له عه‌فرین ئه‌نجام درا.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «٣١ی ئادار\١١ی خاكه‌لێوه شه‌ڕڤانانی ئێمه له دژی بنكه‌یه‌كی سوپای توركی داگیركه‌ر له گوندی مه‌ریه‌مین-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٣ سه‌رباز كوژران و ٣ی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.»
s.m