له عه‌فرین ٦ چه‌ته كوژران و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كیان دژی خاڵێكی پشكنینی چه‌ته‌كانی فرقه‌ی هه‌مزه له عه‌فرین ٦ چه‌ته كوژراون و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كیان دژی خاڵێكی پشكنینی چه‌ته‌كانی فرقه‌ی هه‌مزه له عه‌فرین ٦ چه‌ته كوژراون و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد شهڕڤانهكانیان له گوندی جوێقی شاری عه‌فرین چالاكییه‌كیان دژی گرووپی چه‌ته‌كانی فرقه‌ی هه‌مزه كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره، ئه‌نجام داوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «ئه‌م چالاكییه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه له‌و چه‌تانه‌ی عه‌فرینیان داگیركردووه و خه‌ڵكه‌كه‌یان ئاواره كردووه. ئه‌و چه‌تانه به‌رده‌وامن له كاری تێرۆریستی له عه‌فرین، عه‌زاز، جه‌رابلووس، ئیدلب و ته‌واوی باكووری سووریا.»
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕاشیگه‌یاند، «شه‌ڕڤانانی ئێمه ٢٩ی ئاداری ٢٠١٩\٩ی خاكه‌لێوه له گوندی جوێقی شاری عه‌فرین مینێكیان به خاڵێكی پشكنینی گرووپی فرقه‌ی هه‌مزه ته‌قانده‌وه. له ئه‌نجامدا ٦ چه‌ته كوژران و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون.»
«ئێمه ڕای گشتی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئێمه هه‌موو ئه‌و چه‌تانه ده‌كه‌نه ئامانج كه له داگیركردنی عه‌فریندا به‌شدار بوون. ئێمه له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆمانین كه به‌رده‌وامی به چالاكییه‌كانی تۆڵه‌كردنه‌وه بده‌ین هه‌تا ئه‌و كاته‌ی عه‌فرین ڕزگار ده‌كه‌ین و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌سه‌ربه‌رزی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر خاكه‌كه‌ی و له داگیركه‌ران پاكی ده‌كه‌ینه‌وه.»
s.m