له قامیشلۆ سه‌ركه‌وتنی قه‌سه‌ده به‌سه‌ر داعش پیرۆز كرا
له شاری قامیشلۆ به درووشمی «بڕیارمان دا و سه‌ركه‌وتین» مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار له گۆڕه‌پانی وه‌رزشیی ١٢ی ئادار ساز كرا.
له شاری قامیشلۆ به درووشمی «بڕیارمان دا و سه‌ركه‌وتین» مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار له گۆڕه‌پانی وه‌رزشیی ١٢ی ئادار ساز كرا.
مه‌ڕاسیمه‌كه به ڕێزگرتن له شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد و به ناوی فه‌رمانداره‌تیی هێزهسهربازییهكان حه‌سه‌ن قامیشلۆ گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. ناوبراو گوتی، «له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕدا زۆر شه‌هیدمان دان. له سایه‌ی ئه‌وان گه‌یشتینه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه. ئێمه پیرۆزبایی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له شه‌هید و برینداران ده‌كه‌ین. هێشتا تێكۆشانه‌كه‌مان كۆتایی نه‌هاتووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێكی خاكه‌كه‌مان له ده‌ستی داگیركه‌راندایه. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی سه‌ر خاكه‌كه‌مان نه‌هێڵین هه‌تا كۆتایی به‌رخۆدان ده‌كه‌ین.»
دواتر به ناوی فه‌رمانداره‌تیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) سه‌ما عه‌فرین گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی، «پیرۆزبایی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له ڕێبه‌ر ئاپۆ و هه‌موو شه‌ڕڤان و شه‌هیدان ده‌كه‌ین. ٥ ساڵه به‌رخۆدان ده‌كه‌ین. له كۆبانێ هه‌تا ڕه‌قا و باغۆز سه‌ركه‌وتین. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له سایه‌ی ئارین میركان، بارین، ئا‌ڤێستا و هه‌زاران قاره‌مانی وه‌ك ئه‌وان به‌دیهاتووه.»
هه‌ر له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا به ناوی سازیی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان هێڤی سه‌ید قسه‌ی كرد و گوتی، «پیرۆزبایی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له فه‌رمانده مه‌عسووم كۆركماز ده‌كه‌ین و له ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا یادی ده‌كه‌ینه‌وه.»
هاوكات شه‌مسیخان گولۆ به ناوی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی قامیشلۆ گوتی، له ١٢ی ئاداری ٢٠١٤ له‌م گۆڕه‌پانه‌دا منداڵه‌كانی ئێمه شه‌هید بوون. ئێمه پیرۆزبایی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له‌وان و هه‌موو شه‌هیدان ده‌كه‌ین.
مه‌ڕاسیمی پیرۆزبایی به گۆرانییه‌كانی گرووپی ئامارا، گرووپی شه‌هبا، گرووپی جوودی و گرووپی بۆتان كۆتایی هات.
s.m