له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب و چه‌ته‌كانی توركیا شه‌ڕ ڕوویدا
له ڕۆژهه‌ڵاتی باب له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی شاری باب و چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌ڕ ڕوویدا.
له ڕۆژهه‌ڵاتی باب له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی شاری باب و چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌ڕ ڕوویدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چه‌ته‌كانی سه‌ر به ڕژێمی ئه‌نقه‌ره هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵه‌كانی پشكنینی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب له گونده‌كانی تل تۆرین و بهێویجه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب ڕایگه‌یاند، چه‌ته‌كان له گوندی كرێدیه-ه‌وه هێرشیان كردووه.
ڕاگه‌یه‌نرا هێرشه‌كه به چه‌كی قورس و مامناوه‌ندی كراوه و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داوه‌ته‌وه. تا ئێستاش له ناوچه‌كه جار جار شه‌ڕ ڕووده‌دات.
s.m