لەعەفرین ٣داگیرکەرکوژران

هێزەکانی رزگاری عەفرین ڕایگەیاند،هێزەکانیان لە ٤ی ئاداردا لە دژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامداوە و لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٣داگرکەرکوژران و٦ی تریش برینداربوون.

هێزەکانی رزگاری عەفرین دەربارەی چالاکی شەڕڤانانی خۆی لە عەفرین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە چالاکییەکانیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لەعەفرین و دەورووبەری بەردەوامە.

لە راگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرینداهاتووە:

"لەهەرێمی عەفرین ودەورووبەری لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چەتەکانی لەڕێگەی بۆسەنانەوە، هێرشی تایبەت وهەڵکوتانەسەرداگیرکەراندا گورزی سەختمان لەدوژمن وەشاندووە. لەم چوارچێوەیەدا، لە رێکەوتی ٤ی ئادارلەناوچەکانی سەربەعەفرین ٢چالاکیی تایبەت لەدژی داگیرکەران ئەنجامدرا.

ڕۆژی ٤ی ئادارلەدژی بارەگایەکی سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەرلە گوندی باسلێ-ی ناوچەی شێراوای عەفرین چالاکیی ئەنجامدرا. لەوچالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا و٢سەربازی تریش برینداربوون.هەروەها زرێپۆشێکی سەربازی تێکشکا.

لەهەمان ڕۆژدا هێزەکانمان لەگوندی مەریەمێن-ی ناوچەی شەرای عەفرین لە دژی چەتەکانی بەرەی شامییە چالاکییان ئەنجامدا و لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٢ چەتە کوژران و٤چەتەی تریش برینداربوون."

ک-ش