بەپێی هەوالێکی ئاژانسی مەزۆپتامیا، ئەرمەنییەکان لەناوهێزەکانی پاراستنی فیدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگە دەگرن و یەکەیەکی تایبەتە بە ئەرمەنییەکانە.
یەکەکە بەناوی نووبار ئوزانیان( ئۆرهان باکرجیان) فەرماندەی ناونراوە کە لەشەڕی دژی داعشدا گیانی بەخت کردووە.
ئامادەکارییەکان بۆ ڕاگەیاندنی یەکەکە لەتەوا بووندایە. یەکینەکە ڕۆژی ٢٤ی نیسان لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکووژیی ئەرمەنییەکان بەفەرمی رادەگەیەنرێت. لەسەر دیواری ئەو شوێنانەدا، کە یەکەکەی تیادا رادەگەیەنرێت 'گوڵی من لە یادی ناکەم' کە بە هێما و سیبمولی کوشتاری هەموو ئەرمنییەکان لە سەرتاسەری جیهاندا دەناسرێت، دەنەخشێنرێت.