لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا ٣ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا
لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا ٣ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسیی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا. ٥٢ کەسی تریش تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.
لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا ٣ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسیی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا. ٥٢ کەسی تریش تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.
جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەى تەندروستیی بەڕێوەبەری خۆبەڕێوەبەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دوا زانیاریی لەبارەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکانیاندا بڵاکردەوە.
رایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٣ کەسی تر گیانیان لە دەستداوە و ٥٢ کەسی تریش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەزار و ٦٧٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٦٧ کەسیان گیانیان لە دەستداوە و ٤٣٧ کەسیشیان چاکبوونەتەوە.
ژ.ت