لە تەقاندنەوە و سوتاندی پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی داگیرکەراندا لە عەفرین ٣ داگیرکەر بریندار بوون

لە ناوچەى شەرای عەفرین، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، ئۆتۆمبێلێکی داگیرکەران تەقێنرایەوە و لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەری ناو ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکانی تورکدا تەقینەوەیەک روویداوە.

ئاماژە بەوە دەکرێت، لەو تەقینەوەیەدا ٣ چەتە بریندار بوون.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، لەلایەن کەسانی نەناسراوە پاسێکی "ئاسایشی گشتیی" چەتەکانیش ئاگری تێبەردراوە و سوتێنراوە.

ژ.ت