لە تەقینەوەکەى منبجدا کەسێک کوژرا

کاتى خۆپیشاندانی هاووڵاتییانى منبج لە دژى هەڕەشەکانى تورکیا بۆ سەر منبج تەقینەوەیەک روویدا و بەلانیکەمەوە کەسێک کوژرا و دەیان کەسى تریش برینداربوون.

کاتێک دانیشتوانى منبج  لە ناوچەى حەییە خۆپیشاندان بۆ ئیدانەکردنى هەڕەشەکانى تورکیا بۆ سەر شارەکەیان بەڕێوەدەبرد تەقینەوەیەک روویدا.

بەپێى ئامارى نەخۆشخانەى منبج بەلانیکەمەوە کەسێک لەو تەقینەوەیەدا کوژراوە و ٢٢ کەسى تریش برینداربوون.

هەندێک سەرچاوەى تر باس لە کوژرانى ٣ کەس و برینداربوونى ٤٠ کەسی تر دەکەن، بەڵام ئەو زانیارییە تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

تاوەکو ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتیى تەقینەوەکەى لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام لەبەر ئەوەى تەقینەوەکە لە خۆپیشاندانى دژ بە دەوڵەتى تورکیادا روویداوە، هەندێک ئاماژە و گومان لەسەر دەوڵەتى تورکیا و چەتەکانى هەیە، کە تەقینەوەکەیان ئەنجام دابێت.

ر.م