لە دێرەزۆر لەدژی داعش ئۆپەڕاسیۆن ئەنجامدرا

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە شاروچکەی زیبانی باشووری دێرەزۆر لەدژی چەتەکانی داعش ئۆپەڕاسیۆنیان ئەنجامدا و ٨ ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد.

ئۆپەڕاسیۆنەکە لەسەر داواکاری شێخەکانی هۆزەکانی دێرەزۆر و گەل بووە.

‌هێزەکانی قەسەد ڕۆژی یەکشەمە هەڵیان کوتایە سەر ئەندامانی داعش لە شاروچکەی زیبان و گوندەکانی دەوروبەری.

لە ئەنجامدا بەرپرسی کۆکردنەوەی زەکاتی داعش، بەرپرسی ئابوری چەتەکان، بەرپرسی تیرۆرکردن و ژمارەیەک چەتە دەستگیرکران کە ژمارەیان ٨ کەسە.

هەروەها دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیرا

هێزەکانی قەسەدە ٢٥ی ئەیلول لە هەرێمی وادی ئەل ئەجیجی سەر سنوری سوریا و عێراق دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆنەکە کردبوو.

ز.ش