لە سوریا هێرشی ئاسمانی: ١٤ چەکداری سەر بە ئێران کوژران
لە هەرێمی دێرەزۆری سوریا، نیوەی شەوی ڕابردوو هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدرا. راگەیەنرا کە ١٤ سەرباز و چەکداری سەر بە ئێران لە هێرشەکەدا کوژراون.
لە هەرێمی دێرەزۆری سوریا، نیوەی شەوی ڕابردوو هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدرا. راگەیەنرا کە ١٤ سەرباز و چەکداری سەر بە ئێران لە هێرشەکەدا کوژراون.
مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، فڕۆکە جەنگیەکان ئیسرائیل دوێنی شەو هەرێمی مەیدان، سالحیە و کاقەریەی دێرەزۆریان بۆردومان کردووە.
بە پێی زانیاریەکانی ئەو ناوەندە ١٤ کەس کوژران، بەڵام ئاشکرا نەبوو، چەندیان سەربازی ئێرانی و چەندیان چەکداری سەر بە ئێران. بە پێی زانیاریەکان چەکداری شیعەی عێراقیش لەناو کوژراوەکاندان.
لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریا، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕژێمی سوریا و هێزەکانی ئێران و حزبوڵلا بەردەوامە.
ف.ق