لە شاروچکەی هەجین بە هۆی تەقینەوەی مۆتۆرسکیلێک ٦ کەس بریندار بوون

لە شاروچکەی هەجینی سەر بە دێرەزۆر مۆتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە و ٦ کەس بریندار بوون.

لە ناو بازاری شاروچکەی هەجین مۆتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە. لە تەقینەوەکەدا ٦ کەس برینداربوون کە منداڵ و ژنیشیان تێدایە. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شاروچکەکە ڕەوانەکران.

لە تەقینەوەکەدا باوکێک و کچێک، منداڵێکی ١٢ ساڵان و ٣ ژن برینداربوون.

تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنی بە هۆی ئەگەری هەبوونی تەقەمەنی دیکە دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد.

ف.ق