لە شەداد هێرشەکانی دەوڵەوتی تورک رسوا و شەرمەزار کران
دانیشتوانی ناوچەی شەداد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، چالاکیەکیان ئەنجامدا و ئەو هێرشانەیان رسوا و شەرمەزار کرد.
دانیشتوانی ناوچەی شەداد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، چالاکیەکیان ئەنجامدا و ئەو هێرشانەیان رسوا و شەرمەزار کرد.
لە چالاکیەکەدا کە لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی ناوەندی ناوچەی شەداد و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی ناوچە، بەڕێوە چوو، وێنەی شەهیدانی رێگای ئازادی بەرز کرانەوە و دروشمی دژی هێرشی داگیرکەران وترانەوە.
لە چالاکیەکەدا کە لە گۆڕەپانی جبیسا گۆڕا بۆ میتینگ، ئەمیرا ئەلسەعد ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی کۆنگرەی ستار قسەی کرد و وتی:"بانگەوازیمان بۆ هەموو کەسێکی ئازادیخواز ئەوەیە کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە لە دژی ژنانی هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامی دەدەن و هاوکات لە دژی هێرشەکانی سەر شەنگال و باشور کوردستان، بوەستنەوە. شەهیدکردنی ٣ ژن لە کۆبانی ترسی دەوڵەتی تورکیا و ئاکەپە لە ژنانی ئازادیخواز و خۆڕاگر دەخاتە روو."
دواتر سالم ئەلسالم هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و کاردانەوەیەکی توندی پیشانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا و وتی:"وەکو چۆن لە دژی چەتەکانی داعش سەرکەوتین بە هەمان شێوە، سەرکەوتوو دەبین."
میتینگەکە بە دروشمی ناردنی سڵاو بۆ خۆڕاگری گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کۆتاییهات.
ز.ش