لە شەڕی نێوان حکومەتی سوریا و داعشدا ٩٠ کەس کوژران

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە باکووری سوریا لە شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و چەتەکانی داعشدا ٩٠ کەس کوژراون.

مەرسەدی سوری وتیشی، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە دەشتی نێوان ڕەوا، حەلەب و حومسدا ٤١ سەربازی سوریا و ٤٩ چەتەی داعش کوژراون.

ڕاگەیەنرا بە تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ سەربازی حکومەتی سوریا و ١٣ چەتەی داعش کوژراون.

مەرسەدی سوری دەڵێت، هێزی ئاسمانی سوریا و ڕووسیا بارەگاکانی داعش بۆردومان دەکەن.

چەتەکانی داعش لە مانگی ئازاری ٢٠١٩دا تێکشکێنران، بەڵام لە ناچە دەشتاییەکانی نێوان حومس و دێرەزۆر هێرشەکانیان بەردەوامە.

چەتەکانی داعش بەرپرسیاری هێرشێکیان لە نزیک دێرەزۆر گرتە ئەستۆ کە لە ئەنجامیدا جەنەڕاڵێکی ڕووس و ٢ سەرباز کوژرابوون.

ف.ق