لە عەزاز٧ داگیرکەرکوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین رایگەیاند، لەعەزاز کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە لە دژی داگیرکەران دووچالاکی ئەنجامدرا ولە ئەنجامی ئەو دووچالاکییەدا ٧ داگیرکەرکوژران و ٤ی تریش برینداربوون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین رایگەیاند، لەعەزاز کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە لە دژی داگیرکەران دووچالاکی ئەنجامدرا ولە ئەنجامی ئەو دووچالاکییەدا ٧ داگیرکەرکوژران و ٤ی تریش برینداربوون.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە، " لە عەزاز و دەورووبەری چالاکییەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی بەردەوامە و گورزی سەخت لە داگیرکەران دەدرێت."
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە لە ناوچەی عەزاز دوو چالاکی ئەنجامدراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە:
" لەدەورووبەری گوندی کەفەرخاشر-ی هەرێمی عەزاز لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوول/١٢ی خەرمانان لەدژی سەنگەر و حەشارگەکانی گروپە چەتەکانی سوپای تورک چالاکیی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٢سەنگەر و حەشارگەیەک تێکشکا. هەروەها ٣چەتە کوژران و ٢چەتەی تریش برینداربوون.
هاوکات لە هەمان ناوچەدا چالاکییەکی ترلە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی ئەنجامدرا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشا و ٤چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژرا و ٢چەتەی تریش بریندار بوون."
ک-ش