زووری چالاکی تووڕەیی زەیتون ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی ٢٥ی حوزەیران/٤ی پووشپەڕ لە نێوان گوندی ئامارا و شەخوتکا-ی سەر بە ناوچەی ماباتا-ی عەفرین لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر چالاکیی ئەنجامدرا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لەو چالاکییە بەردەست کەوتووە، چەتەیەک کوژراوە و سەرچەتەیەک بە ناوی دەرزی ئەبوو خالد بریندار بووە.
فەرمانداریەتی ژووری چالاکی ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی زەیتوون لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی، " سوپای تورکیای داگیرکەر، چەتەکانی تورکیا و ئەوخۆفرۆشانەی کە هاوکارییان دەکەن وعەفرین-یان داگیرکردووە و زوڵم وزۆرداری لە گەل دەکەن، لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە دەکرێنە ئامانج."
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " چالاکییەکانی ئێمە بەرفراوانتر دەبێت و وەک ژووری چالاکی ئێمە چالاکییەکانمان لەدژی داگیرکەران زۆرتر بکەین."
ژووری چالاکیی تووڕەیی زەیتوون، یەکەمین چالاکی خۆی لە ڕێکەوتی ٩ی حوزەیران /١٩ی جۆزەردان ئەنجامدابوو. لەو چالاکییەدا سەرچەتەیەک بە ناوی ئەحمەد میستۆ لە کەتیبەی جبهەی شامییە کوژرا.
ک-ش