لە مارع وشێراوای عەفرین ١٣چەتە کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند لە چوارچێوەی چالاکیی هێزەکانیاندا لە هەرێمی مارع و ناوچەی شێراوای عەفرین ١٣چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران.
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند لە چوارچێوەی چالاکیی هێزەکانیاندا لە هەرێمی مارع و ناوچەی شێراوای عەفرین ١٣چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەربارەی چالاکی شەڕڤانەکانی لە هەرێمی مارع و ناوچەی شێراوای عەفرین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لەئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا لە ناوچەی شێراوای عەفرین وشارۆچکەی مارع ١٣چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژران.
لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:
لە مارع ٤ چەتە کوژران
ڕۆژی ٤ی ئاب هێزەکانمان لەدژی چەتەکانی بەرەی شامییە لە نزیک مارع چالاکییان ئەنجامدا.
لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٤چەتە کوژران و ٢چەتەی تریش برینداربوون.
لە شێراوا ٩ چەتە کوژران
لە ڕۆژی ٥ی ئاندا هێزەکانمان لە زنجیرە چالاکییەکدا لە ناوچەکە لەدژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک گورزی سەختیان لە داگیرکەران دا. لەو چالاکییانەدا ٩ چەتە کوژران و ژمارەیەکی تریی چەتە برینداربوون. لەوچالاکییانەدا برێکی زۆر چەک وتەقەمەنی کەوتە دەستی شەڕڤانان."
ک-ش