منداڵانی عه‌فرین ڕۆژی زمانی دایكییان پیرۆز كرد
منداڵ و مامۆستایانی عه‌فرین كه له كانتۆنی شه‌هبا ده‌ژین، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكی (٢١ی شوبات\٢ی ڕه‌شه‌مێ)یان پیرۆز كرد.
منداڵ و مامۆستایانی عه‌فرین كه له كانتۆنی شه‌هبا ده‌ژین، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكی (٢١ی شوبات\٢ی ڕه‌شه‌مێ)یان پیرۆز كرد.
منداڵ و مامۆستایانی كانتۆنی عه‌فرین كه ئاواره‌ی كانتۆنی شه‌هبا بوون، له كه‌مپی به‌رخۆدان ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكییان پیرۆز كرد.
منداڵانی عه‌فرین باهۆز عه‌لووش، مریه‌م حاجی ڕه‌شید، ئه‌مینه مه‌حموود براهیم و خالیده كه له كه‌مپی به‌رخۆدان-ی شه‌هبا ده‌ژین، قسه‌یان كرد و پیرۆزباییان له منداڵانی كورد و جیهان كرد. گوتیان: «ئێستا له فێرگه‌كانی خۆمان به زمانی كوردی ده‌خوێنین و له ساڵانی داهاتووشدا درێژه به په‌روه‌رده‌ی خۆمان ده‌ده‌ین.»
هاوكات مامۆستای زمانی كوردی؛ مه‌دیا گوتی: «دوای ئه‌وه‌ی له عه‌فرینه‌وه ئاواره بووین، ئێمه وه‌ك مامۆستایان دیسان خۆمان گه‌یانده‌وه یه‌كتر و فێرگه‌مان كردنه‌وه. جگه له زمانی كوردی، ئێمه منداڵان فێری زمانی عه‌ره‌بیش ده‌كه‌ین.»
مامۆستا نه‌شه‌ت حاجی ڕه‌شید گوتی: «زمان ناسنامه‌یه. كاتێك زمانی مرۆڤ نه‌مێنێت، كاراكته‌ری مرۆڤیش نامێنێت. له‌به‌رئه‌وه ئێستا په‌روه‌رده به زمانی كوردی ده‌ده‌ین و پێویسته زمانی خۆمان بپارێزین.»
s.m