هێزه‌كانی قه‌سه‌ده ٩ منداڵی ئێزدی و ٤ منداڵی توركمانیان ڕزگار كرد
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده دوێنێ له باغۆز ١٣ منداڵیان ڕزگار كرد. ٩ له‌و منداڵانه ئێزدین و ئه‌وانی دیكه‌ش توركمانی شیعه‌ی ناوچه‌ی ته‌له‌عفه‌ری مووسڵن.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده دوێنێ له باغۆز ١٣ منداڵیان ڕزگار كرد. ٩ له‌و منداڵانه ئێزدین و ئه‌وانی دیكه‌ش توركمانی شیعه‌ی ناوچه‌ی ته‌له‌عفه‌ری مووسڵن.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له گوندی باغۆز-ی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌جین-ی دێره‌زۆر دوێنێ ١٣ منداڵیان ڕزگار كرد كه ٩ له‌و منداڵانه ئێزدین و ٤ منداڵیشیان توركمانی شیعه‌ی ته‌له‌عفه‌رن.
شه‌ڕڤانان منداڵه‌كانیان له مه‌یدانی شه‌ڕ دوورخسته‌وه و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین كردن. دواتریش پشكنینی پزیشكی و ناسنامه‌یان بۆ كردن. بڕیاره منداڵه‌كان ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان بكرێنه‌وه.
هێزه‌كانی قه‌سه‌ده له ماوه‌ی ٤ ساڵی ڕابردوو له ڕه‌قا، ته‌بقا، منبج، حه‌سه‌كه و دێره‌زۆر سه‌دان ژن و منداڵی ئێزدییان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كردووه و ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان كردوونه‌ته‌وه. چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستاش ٧ منداڵی ئێزدی له باغۆز ڕزگار كرابوون.
چه‌ته‌كانی داعش ٣ی ئابی ٢٠١٤ به‌مه‌به‌ستی داگیركردنی شه‌نگال هێرشیان كرده سه‌ر ئێزدییه‌كان و هه‌زاران ژن و منداڵیان ڕفاند و له بازاڕی كۆیله‌كان فرۆشران. هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتی ١٠-١٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤ داعش هێرشی كرده سه‌ر شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ری سه‌ر به شاری مووسڵ. زۆر كه‌سی توركمانی شیعه‌یان كوشتن و زۆر ژن و منداڵیشیان ڕفاندن.
s.m