هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین: سه‌ربازێك و ٣ چه‌ته‌ی توركیا كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیاندا له عه‌فرین سه‌ربازێك و ٣ چه‌ته كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیاندا له عه‌فرین سه‌ربازێك و ٣ چه‌ته كوژراون.
چالاكییه‌كانی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامن. هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «ڕۆژی ١٧ی شوبات\٢٨ی ڕێبه‌ندان شه‌ڕڤانانی ئێمه له دژی گرووپێكی چه‌ته‌كانی فیرقه‌ی هه‌مزه كه له‌نێوان گونده‌كانی كورزێلێ و باسووت-ی سه‌ر به عه‌فرین جێگیربووبوون، چالاكییه‌كی كاریگه‌ریان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا له‌نێوان هێزه‌كانمان و چه‌ته‌كاندا شه‌ڕ ڕوویدا. له ئه‌نجامی شه‌ڕدا ٣ چه‌ته كوژران و ٥ی دیكه‌ش بریندار بوون.»
«له لایه‌كی دیكه‌وه، له ڕاگه‌یه‌نراوی ١٨ی شوبات\٢٩ی ڕێبه‌ندان-دا ڕامانگه‌یاندبوو كه ڕۆژی ١٧ی شوبات\٢٨ی ڕێبه‌ندان شه‌ڕڤانانی ئێمه له ناوچه‌ی بلبلێ-ی عه‌فرین دژی ئۆتۆمبێلێكی ده‌وریه‌ی سه‌رباز و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه و سه‌ربازێك و ٢ چه‌ته به‌سه‌ختی بریندار بوون. زانرا كه ئه‌و سه‌ربازه‌ی بریندار بووه و ناوی ئوموت ئۆزنوورئۆغلوو-وه ڕۆژی ١٨ی شوبات\٢٩ی ڕێبه‌ندان مردووه.»
s.m