هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین: له عه‌زاز ٢ چه‌ته كوژران و ٧ی دیكه‌ش بریندار بوون
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕاگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی شه‌ڕڤانانیان له شاری عه‌زاز ٢ چه‌ته كوژراون كه یه‌كێكیان به‌رپرسی دۆسیه‌ی سووریایه له میتی تورك.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕاگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی شه‌ڕڤانانیان له شاری عه‌زاز ٢ چه‌ته كوژراون كه یه‌كێكیان به‌رپرسی دۆسیه‌ی سووریایه له میتی تورك.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد چالاكییه‌كه‌ی دوێنێی شار عه‌زاز له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام دراوه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له دژی سه‌رباز و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له عه‌زاز و عه‌فرین به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكی.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «له چێوه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی عه‌فرین كه له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه و به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی به‌رخۆدانی عه‌فرین، شه‌ڕڤانانی ئێمه له شاری عه‌زاز به چالاكییه‌كی تایبه‌ت گورزیان له میتی تورك و چه‌ته‌كانی داوه.»
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، «ڕۆژی ٢٢ی نیسان دوای ماوه‌یه‌كی درێژ چاودێری، شه‌ڕڤانانی ئێمه چالاكییه‌كی تایبه‌تیان له دژی بنكه‌یه‌كی هاوبه‌شی میتی تورك و هێزی هه‌واڵگریی چه‌ته‌كانی ژێر چه‌تری سوپای نیشتیمانی له شاری عه‌زاز ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ چه‌ته كوژران كه یه‌كێكیان به‌رپرسی دۆسیه‌ی سووریایه له ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی میتی تورك له سووریا. هه‌روه‌ها ٧ چه‌ته‌ی دیكه‌شیان بریندار بوون.»
s.m