هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین: له مارع و باب ٥ چه‌ته كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی شه‌ڕڤانانیان له مارع و باب ٥ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون و ٥ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی شه‌ڕڤانانیان له مارع و باب ٥ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون و ٥ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانانی له ناوچه‌كانی مارع و باب دژبه سه‌رباز و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «ڕۆژی ٢٤ی نیسان هێزه‌كانمان ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی جه‌یشی وه‌ته‌نی-یان له ده‌وروبه‌ری مارع كرده ئامانج. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه تێكشكێنرا به‌ڵام ده‌رباره‌ی كوژراو و برینداره‌كان زانیاریی ڕوون به‌ده‌ستنه‌خرا.»
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «رۆژی ٢٥ی نیسان هێزه‌كانمان له دوو قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر دوو باره‌گه‌ی چه‌ته‌كانی فرقه‌ی هه‌مزه له گوندی داخلباش-ی سه‌ر به ناوچه‌ی باب. له ئه‌نجامدا شه‌ڕ هاته ئاراوه. گرووپێكی دیكه‌ی چه‌ته‌كان كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستێوه‌ردان هاتنه ناوچه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كرایه ئامانج. له ئه‌نجامدا ٤ چه‌ته كوژران و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.»
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له هه‌مان ناوچه شه‌ڕڤانان مینێكیان به ماتۆڕسكیلێكی چه‌ته‌كاندا ته‌قاندووه‌ته‌وه. له ئه‌نجامدا چه‌ته‌یه‌ك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه.
له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییانه‌دا لایه‌نی كه‌م ٥ چه‌ته كوژراون و ٤ چه‌ته‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێكی چه‌ك و ئامێری سه‌ربازیدا گیراوه. ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه بیرتین له؛ ٣ چه‌كی «ئه‌ی كه‌ی-٤٧»، چهكێی «م٢٤٠» و ته‌له‌فۆنێك.
s.m