هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین: له مارع و عه‌فرین ٩ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان له ناوچه‌ی مارع و شاری عه‌فرین ٩ چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان له ناوچه‌ی مارع و شاری عه‌فرین ٩ چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانان له مارع و عه‌فرین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان دژی هێزه داگیركه‌ره‌كان.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «ڕێكه‌وتی ١٨ی ئادار\٢٧ی ڕه‌شه‌مه شه‌ڕڤانانی ئێمه له دژی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له گه‌ڕه‌كی ترندێی شاری عه‌فرین چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا ٦ چه‌ته كوژران و ٧ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانمان له گه‌ڕه‌كی مه‌حموودیه‌ی عه‌فرین دژی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌ته‌كان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ چه‌ته كوژران و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.»
له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، شه‌ڕڤانان ڕۆژی ١٨ی ئادار\٢٧ی ڕه‌شه‌مه له گوندی تل مالد-ی ناوچه‌ی مارع چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجام داوه و چه‌ته‌یه‌كیان كوشتووه.
s.m