هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد له دژی چه‌ته‌كانی فرقه‌ی هه‌مزه چالاكییه‌كیان كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «له چێوه‌ی چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئێمه دژبه سه‌رباز و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری جێگیربوون، ڕێكه‌وتی ١٥ی نیسان\٢٦ی خاكه‌لێوه له گوندی كیمار-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا چالاكییه‌ك دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی فرقه‌ی هه‌مزه ئه‌نجام درا. له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.»
s.m