هێزەکانی ناوخۆیی ڕۆژئاوا شانەیەکی داعشیان دەستگیرکرد
هێزەکانی ناوخۆیی کانتۆنی حەسەکە ڕایگەیاند کە شانەیەکی چەتەکانی داعشیان دەستگیرکردووە کە کاری کوشتن و تەقینەوەیان دەکرد.
هێزەکانی ناوخۆیی کانتۆنی حەسەکە ڕایگەیاند کە شانەیەکی چەتەکانی داعشیان دەستگیرکردووە کە کاری کوشتن و تەقینەوەیان دەکرد.
هێزەکانی ناوخۆیی کانتۆنی حەسەکە لە ڕاگەیەنراوێکی نووسراودا باسی ئەوەی کرد، شانەکە لە ٣ کەس پێکدێت و بەرپرسن لە ڕووداوەکانی کوشتن لە شەداد.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرا،"دوای چاودێریکردن و دیارکردنی ئامانجەکان ٣٠ حوزەیران هێزەکانی ناوخۆی ٣ کەسیان دەستگیرکرد کە پەیوەندیان بە دەوڵەتی تورکەوە هەیە و لە شەداد و گوندەکانی کاری کوشتن و تەقینەوەیان کردووە.
هەروەها باسی ئەوەکراوە کە یەکێکیان سەرچەیەکی داعشە و هاوکاری داعشەکان دەکات.
هەروەها یەکێک لە چەتەکانیش پشتێنی بۆمبڕێژکراوی لەخۆی بەستبوو و چەکی سووک و مامناوەندی پێبوووە و هەوڵی هەڵهاتنی داوە، بەڵام دەستگیرکراوە.
ف.ق